بەرشلۆنە بەرنامەو ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی نوێ ئاشکرا کرد

0 
یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی بۆ ئەم هاوینە چەند ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ دەکات و لەژێر سەرپەرشتی ڤالڤێردی راهێنەری نوێدا چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدات.

یانە کەتەلۆنییەکە سێ یاریی دۆستانە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا لە دەرەوەی ئیسپانیا ئەنجام دەدات و تێیدا رووبەڕووی یانەکانی مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید دەبێتەوە.

لەرۆژانی 12ی مانگی داهاتوو یانە کەتەلۆنییەکە دەست بە را‌هێنانەکانی دەکاتەوەو سەرجەم ئەو یاریزانانەی بانگهێشتکردووە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان یاریی ناکەن و 19ی مانگی تەمموزیش گەشت بۆ نیویۆرک دەکات.

ریزبەندی یارییە دۆستانەکان:

22/ی تەمموز بەرانبەر یۆڤانتۆس یاریی دەکات لە ویلایەتی نیوجێرسی.

26/ تەمموز بەرانبەر مانچستەر یونایتد یاریی دەکات لە واشنتۆن.

29ی تەمموز/ کلاسیکۆ ئەنجام دەدات لە میامی.

ماڵپەڕی یانـــــــــــــــــی



Whats Hot