0 
یانەی بەرشلۆنەی کەتەلۆنی بۆ ئەم هاوینە چەند ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ دەکات و لەژێر سەرپەرشتی ڤالڤێردی راهێنەری نوێدا چەند یارییەکی دۆستانە ئەنجام دەدات.

یانە کەتەلۆنییەکە سێ یاریی دۆستانە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا لە دەرەوەی ئیسپانیا ئەنجام دەدات و تێیدا رووبەڕووی یانەکانی مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس و ریاڵ مەدرید دەبێتەوە.

لەرۆژانی 12ی مانگی داهاتوو یانە کەتەلۆنییەکە دەست بە را‌هێنانەکانی دەکاتەوەو سەرجەم ئەو یاریزانانەی بانگهێشتکردووە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکانیان یاریی ناکەن و 19ی مانگی تەمموزیش گەشت بۆ نیویۆرک دەکات.

ریزبەندی یارییە دۆستانەکان:

22/ی تەمموز بەرانبەر یۆڤانتۆس یاریی دەکات لە ویلایەتی نیوجێرسی.

26/ تەمموز بەرانبەر مانچستەر یونایتد یاریی دەکات لە واشنتۆن.

29ی تەمموز/ کلاسیکۆ ئەنجام دەدات لە میامی.

0 
سوپای سوریا ئەمڕۆ شەممە راگرتنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە شاری دەرعا لە باشوری وڵاتەكەی لە دژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن راگەیاند.


لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی سانای فەرمی بڵاویكردوە، سوپای سوریا رایگەیاندووە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە كاتژمێر 12 نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممەوە لە شاری دەرعا راگەیەنراوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ماوەی 48 كاتژمێر لە شاری دەرعا لە باشوری سوریا لە دژی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن رادەگیرێت ئەوەش بۆ پشتیوانی ئاشتبونەوەی نیشتمانییە لەو وڵاتە.

شەڕو پێكدادان لە نێوان هێزەكانی رژێمی سوریاو گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆن لە شاری دەرعا لە باشوری سوریا بەردەوامەو سوپای سوریا هەوڵدەدات ئەو شارە هاوشێوەی شاری حمس و دیمەشق و حەلەب كۆنتڕۆڵبكات.

شاری دەرعا دەكەوێتەوە باشوری سوریا و هاوسنور لەگەڵ ئوردن یەكەم شارە كە خۆپیشاندان لە دژی رژێمی سوریا لە ساڵی 2011 دا دەستپێكرد.

0 
ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، قەتەر هەڵگر و خاوەنی پڕۆژەی دابەشكردنی عێراقە، هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ گۆشەگیركردنی دەوحە لەلایەن وڵاتانی سعودیەو كەنداوەوەو دووپاتكردەوە.

سعودیه‌و ئیمارات و به‌حره‌ین و میسر، لەسەرەتای ئەم مانگەدا په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندو تۆمه‌تباریان كرد به‌پشتیوانی‌ "گروپه‌ تیرۆریستییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری‌ ناوخۆیی ئه‌و وڵاتانه‌"، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین قه‌یرانی‌ دیبلۆماسی له‌ناو وڵاتانی‌ كه‌نداودا لێكه‌وته‌وه‌، بەڵام قەتەر رەتیدەكاتەوە .

ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە قاهیرە رایگەیاند، "قەتەر هەڵگری پڕۆژەیەك بووە هەروەك ئەوەی ئێران بۆ دابەشكردنی عێراق بۆ هەرێمێكی سونی لە بەرامبەر هەرێمێكی شیعی-دا".

عەلاوی ئاماژەی بەوەشكرد، "بەقەتەریەكانمان وت رێگەبەو كارە نادەین، بەبێ ئەوەی ئاماژە بكات بۆ كاتی گەڵاڵەكردنی ئەو پڕۆژەیەی قەتەر".

ئه‌و وڵاتانه‌ هه‌روه‌ها سنوری‌ ئاسمانی‌ و وشكانی‌ و ئاوییان به‌رووی‌ قه‌ته‌ردا داخست و دوو هه‌فته‌ مۆڵه‌تیان به‌  سه‌ردانكه‌ران و هاوڵاتییه‌ قه‌ته‌ریییه‌كاندا كه‌ وڵاته‌كانیان جێبهێڵن.

ئەیاد عەلاوی هەروەها وتیشی، "بەداخەوە هەندێك لە وڵاتانی عەرەبی بێدەنگبوون كاتێك كە باس دەهاتە سەر قەتەر، ئێستا كاتی ئەوەیە هەمووان بە ڕاستگۆی و راشكاوی شتەكان بۆ قەتەریەكان روونبكەینەوە بۆ ئەوەی بگەین بە ئەنجامێك، دوای پێكدادن و رووبەرووبونەوەكان نۆرەی ئاشتبونەوەیە".

قه‌ته‌ر كه‌ تۆمه‌ته‌كانی‌ سعودیه‌و هاوپه‌یمانی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، لای‌ خۆیه‌وه‌ رایگه‌یاندووە، هاوڵاتییانی‌ ئه‌و وڵاتانه‌ له‌وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌رناكات كه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاندووه‌و هیچ رێوشوێنێك به‌رانبه‌ریان ناگرێته‌ به‌ر.

ماڵپەڕی یانـــــــــــــــــی



Whats Hot